بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کەناڵی 13 ی تەلەفزیۆنی ڕژێمی زایۆنیستی لە سەر زاری بەرپرسانی ئەو ڕژێمەوە ڕایگەیاندووە کە ئەنتۆنی بلینکەن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە میانەی کۆبوونەوەکانی لە تەل ئەبیب ڕایگەیاندووە کە فەڵەستینییەکان هەندێک ئامانجیان هەیە کە دەبێت قبووڵ بکرێن.
ئەو کەناڵە ڕایگەیاندووە کە کۆبوونەوەکانی بلینکەن لە تەل ئەبیب ئاڵۆزیی تێکەوتووە و بە بەرپرسانی ئیسرائیلی ڕاگەیاندووە کە حەماس لە ناو نابرێت.
ڕژێمی زایۆنیستی لە پاش دەستپێکردنی شەڕی غەززە لە 7 ی تشرینی یەکەمی 2023 ەوە ڕایگەیاندووە کە ئامانجی سەرەکیی لەناوبردنی بزوتنەوەی حەماسە بەڵام نەک تەنیا ئەو ئامانجەی مسۆگەر نەبووە، بەڵکوو بەرپرسانی زۆربەی وڵاتانی جیهان جەختیان لەوە کردووەتەوە کە حەماس ئایدۆلۆژیایەکە و لەناوبردنی ئەم بیر و هزرە لە گۆڕەپانی شەڕدا ناکرێت./.