بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەبدولمەلک حوسی سەرۆکی بزوتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن ڕۆژی پێنج شەممە 11 ی کانوونی دووەمی 2024 ڕایگەیاند کە هەر هێرشێکی ئەمریکا لە دژی ئەم بزوتنەوەیە وەڵام دەدرێتەوە.
ناوبراو وتی: ئەو وەڵامە کە بە ئەمریکا دەدرێتەوە زۆر گەورەترە لە وەڵامەکانی پێشوو کە لە ڕۆژانی ڕابردوودا بە درۆن و مووشەک کرا.
سەرۆکی ئەنساروڵڵای یەمەن وتی: هێرشی سەر کەشتییەکەی ئەمریکا بە 24 درۆن و چەندین مووشەک کرا و وەڵامی هەر دەسدرێژییەکی دیکە گەورەتر و لە ئاستێکی باڵاتردا دەدرێتەوە.
عەبدولمەلک حوسی وتی کە هەڵوێستەکانی ئەمریکا و بەریتانیا ئێمە لە دژایەتیکردنی ڕژێمی زایۆنیستی پاشگەز ناکاتەوە./.