بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، میدیا زایۆنیستەکان ڕایانگەیاندووە کە زۆربەی دانیشتووانی ناوچەکانی باکوری فەڵەستینی داگیرکراو ئامادە نین لە ماڵەکانیان بمێننەوە، لە بەر ئەوەی کە بە ئاسانی دەکەونە بەر شەپۆلی هێرشەکانی حزبوڵڵای لوبنان و نایانەوێت بۆ ژیان هەر تێچوویەک بدەن، ئەوان لە دۆخی شەڕدان و لە ژێر بارانی مووشەکەکاندا ژیان بەسەردەبەن.
لە نەوەد و شەشەمین ڕۆژی ئۆپەراسیۆنی زریانی ئەقسا، ئاڵۆزییەکانی نێوان ڕژێمی زایۆنیستی و حزبوڵڵای لوبنان لە سنورەکانی باکوری فەڵەستینی داگیرکراو زیاتر بووە. لە هەفتەکانی ڕابردوو سوپای ڕژێمی زایۆنیستی ڕۆژانە دەیان کوژراو و برینداری لە شەڕ و پێکدادانە سنورییەکاندا تۆمار کردووە.
خۆڕاگری لوبنان ڕۆژی شەممە 6 ی کانوونی دووەمی 2024 لە وەڵامی تیرۆری ساڵح عاروری جێگری سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس، بە 62 مووشەک هێرشی کردە سەر بنکەی ئاسمانیی مرۆن، تەل ئەبیبیش لە وەڵامی ئەم گورزە کوشندەی حزبوڵڵا، یەکێک لە فەرماندە باڵاکانی بە ناوی وەسام حەسەن تەویل شەژید کرد.
لە پاش تیرۆری شەهید ساڵح عاروری، میدیا زایۆنیستەکان بەردەوام باس لە تۆڵەی گەورەی حزبوڵڵا دەکەن، ئەمەش وایکردووە کە شارۆچکەنشینەکانی ناوچەکانی باکوری فەڵەستینی داگیرکراو لە ترسی هێرشەکان ناچار بە هەڵهاتن بەرەو شوێنەکانی دیکە بن.
کاریگەرییەکانی ئەم بارودۆخە گەیشتووەتە کابینەکەی ڕژێمی داگیرکاری زایۆنیستی و پێگەی سەرۆک وەزیرانی هێندە زیاتر لاواز کردووە و داواکارییەکان بۆ دەست لە کار کێشانەوەی نتانیاهۆ ڕووی لە زیادبوون کردووە./.