بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئالێگ دریپاسکا، ملیاردری ڕووس پێشبینی کردووە کە نرخی نەوت لە ساڵی نوێ زاینیدا 20لەسەد دادەبەزێت.
ئالێگ پێش ئەوەی کە نرخی نەوت لە ڕۆژی دووشەمەدا 4لەسەد دابەزێت ئەو هۆشدارەی داوە.
عەرەبستان لە ڕۆژی دووشەمەدا بە توندی نرخی نەوتی خۆی بۆ فرۆشتن لە مانگی فێڤرییەدا دابەزاند، بەو حاڵەش نرخی نەوت ئەمڕۆ تۆزێ هەڵیکشا و گەیشتە بڕی 77.24 دۆلار بۆ نەوتی برێنت و 71.84 دۆلار بۆ نەوتی خاوی ئەمریکا.
دریپاسکا لەسەر کەناڵی تێلێگرامی خۆییدا نووسیوویەتی: “نەوتی هەرزان کە چاوەڕوان دەکرێت 20لەسەد لەبازاڕی جیهاندا دابەزێت، یارمەتیدەرێکی زۆر باشە بۆ بەرگری لە ئاوسانی ئابووری.”