بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئاژانسی یۆنایتد پرێس ئینتەرنەشناڵ (UPI) ڕایگەیاندووە کە شەڕی غەززە هیشتا ڕێگایەکی دوور و درێژی لە پێشە و ڕەنگە بگاتە بنبەست.
لە ڕاپۆرتی میدیا ئەمریکییەکەدا هاتووە کە سەرکەوتنەکانی ئیسرائیل لەم شەڕەدا زۆر سنوردارە و تا ئێستا بە هیچ یەک لە ئامانجە دیاریکراوەکانی نەگەیشتووە، بە تایبەت لەناوبردنی حەماس و ئازادکردنی دیلەکانی دەستی ئەو بزوتنەوەیە.
ئەو میدیا ئەمریکییە بە ئاماژە بە تیرۆری ساڵح عاروری جێگری سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس لە بەیروت ڕایگەیاندووە کە ئەمە نابێتە دەسکەوتێکی گەورە بۆ ئیسرائیل و یەحیا سنوار سەرکردەی سیاسی و محەممەد زەیف سەرکردەی سەربازیی حەماس هێشتا ئازادن.
ڕاشیگەیاندووە کە بنیامین نتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بەرەو لەناوچوون و شکستی تەواو دەڕوات و کاتی لادانی لە پۆستەکەی گەیشتووە./.