بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد عەلی حوسی ڕایگەیاند: کاتێک کەشتی سەربازی درووست کرا، خەڵکی یەمەن چەکێکی زۆر سادەیان هەبوو کە تەنیا یەک فیشەکی هەبوو و ئۆتۆماتیکیش نەبووە و بەریتانییەکان بەم هێزەوە بەشێک لە یەمەنیان داگیر کرد.
ناوبراو ڕایگەیاند: سەرەڕای زاڵبوونی بەریتانیا لە ڕووی سەربازییەوە، بەڵام ئەوان دەرکران و دوایین سەربازیش بە شکست و بێهیواییەوە لە وڵاتی ئێمە کرایە دەرەوە.
سەرۆکی ئەنساروڵڵای یەمەن ڕایگەیاند: بە بەریتانییەکان دەڵێین کە مێژووی خۆتان لە شەستەکانی سەدەی ڕابردوو بخوێننەوە و نەبنە گۆشتی قوربانی بۆ ئەمریکا و ئیسرائیل.
لێدوانەکانی سەرۆکی ئەنساروڵڵای یەمەن لە کاتێکدایە کە وەزیری بەرگری بەریتانیا ڕایگەیاندووە کەشتی سەربازی ئچ ئم ئس ڕیچمۆند وەک بەشێک لە هەوڵەکانی ڕوبەڕوبونەوەی سوپای یەمەن بەرەو دەریای سوور جوڵەی پێکراوە./.