بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئیدارەی کار و باری ئابووری و کۆمەڵگای ڕێکخراوەی نێونەتەوەیی لە نوێترین ڕاپۆرتی خویدا کە هەموو ساڵێک لەبارەی دۆخی ئابووی جیهان بڵاوی دەکاتەوە، گەشەی ئابووری ئێرانی لە ساڵی زاینی ڕابردوودا 3لەسەد بەراوەرد کردووە و پێشبینیشی کردووە ئابووری ئێران لە ساڵی 2024دا گەشی 2.4لەسەد ئەزموون دەکات.
لە نێوان 180 وڵاتی جیهاندا کە لەو ڕاپۆرتەدا لێکۆڵینەوەیان لەسەر کراوە، گەشەی ئابووری ئێران لە ساڵی 2023ێدا و لە 99 وڵاتی جیهان زیاتر بووە، ئێران لە ئەوساڵدا لەسەر پلەی 81ی جیهان لە بواری گەشەی ئابووریەوە جێگیر بووە.
ئامارەکانی ڕێکخراوەی نێونەتەوەیی ئەو ڕاستیە ئاشکرا دەکات کە نێونجی گەشەی ئابووری 12 وڵاتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ساڵی 2023ێدا کەمتر لە 1لەسەد بووە ، واتا ئابووری ئێران سێ قات زیاتر لە گەشەی نێونجی ناوچەکە، گەشەی ئابووری بووە.
ئێران پاش بەحرەین کە بەهۆی گەشەی 3.1لەسەد پلەی یەکەمی ناوچەکەی بەدەست هێناوە، زۆرترین گەشەی ئابووری بووە سەبارەت بە وڵاتانی دیکەی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.