بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، یەحیا سەریع وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن ئەمڕۆ چوارشەممە 10 ی کانوونی دووەمی 2024 ڕایگەیاند کە کەشتییەکی ئەمریکی لە دەریای سوور کراوەتە ئامانج و هۆکارەکەشی پشتیوانییەکانی واشنتن بۆ تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە دژی فەڵەستینییەکان بووە.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە تا ئەو کاتەی گەمارۆکانی سەر کەرتی غەززە تەواو دەبێت درێژە بە ڕێگری لە کەشتییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی یان ئەو کەشتییانە دەدەین کە ئامانجیان بەندەرەکانی ئەو ڕژێمەیە.
فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکاش لە ناوچەکە (سنتکۆم) ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند کە هێزەکانی یەمەن هێرشێکی گەورەیان بە چەندین درۆنی خۆکوژ، مووشەکی کرۆز و بالستیی دژە کەشتی ئەنجام داوە./.