بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەفریقای باشور ڕایگەیاندووە کە ڕوناڵد لامولا وەزیری دادی ئەم وڵاتە سەرۆکایەتی ئەو شاندە دەکات کە لە کۆبوونەوەی دادگای لاهای بۆ تاوتوێکردنی دۆسیەی کۆمەڵکوژی خەڵکی غەززە لە لایەن ڕژێمی زایۆنیستییەوە ئامادە دەبێت.
کۆبوونەوەکەی دادگای لاهای لە سەر سکاڵاکەی ئەفریقای باشور لە دژی ڕژێمی زایۆنیستی ڕۆژانی 11 و 12 ی کانوونی دووەمی 2024 بەڕێوە دەچێت.
وەزیری دادی ئەفریقای باشور ڕایگەیاندووە کە وڵاتەکەی دەیەوێت لە ڕێگای ئەو سکاڵاوە کۆتایی بە کۆمەڵکوژیی خەڵکی غەززە لە لایەن زایۆنیستەکانەوە بێنێت.
ناوبراو داوای لە سەرجەم سەرکردەکانی جیهان کردووە کە پشتیوانی لە سکاڵاکەی ئەفریقای باشور بکەن./.