بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، میدیاکانی ڕژێمی زایۆنیستی ئەمڕۆ سێ شەممە ڕایانگەیاند کە زەنگی ئاگادارکردنەوە لە باکوری فەڵەستینی داگیرکراو لێدراوە.
پاش ئەو هەواڵەش، سەرچاوە زایۆنیستەکان ڕایانگەیاند کە زەنگی ئاگادارکردنەوە لە چەندین ناوچە بە تایبەت شاری سەفەد لە باکوری ناوچە داگیرکراوەکان بیستراوە.
میدیاکانی ڕژێمی زایۆنیستی ڕایانگەیاندووە کە بارەگای فەرماندەیی سوپای ئیسرائیل لەو شارە کراوە ئامانجی چەند مووشەک یان درۆنی خۆکوژ.
میدیاکانی ڕژێمی زایۆنیستی هەروەها وێنەی ئاگرکەوتنەوەی ئەو بارەگا سەربازییە و پارچەی درۆنە خۆکوژەکانیان بڵاو کردووەتەوە./.