بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی لە ساڵیادی شۆڕشی 19 ی بەفرانباری قۆم لە چاوپێکەوتنی هەزاران کەس لە دانیشتووانی ئەم شارە و لە بەشێک لە وتارەکەیاندا بە ئاماژە بە شەڕی غەززە، وتیان: وەک چۆن کە پێشبینی دەکرا، خۆڕاگریی فەڵەستین براوە و سەرکەوتووی ئەم گۆڕەپانەیە و ئەوەی کە شکست دێنێت، ڕژێمی ناپاک و داگیرکاری زایۆنیستییە و ئەمڕۆ ئەم پێشبینییە بەرەو مسۆگەربوونی تەواو دەڕوات.
ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران سێ مانگ تاوان و منداڵکوژیی زایۆنیستەکانیان بە ڕووداوێکی لەبیرنەکراو لە مێژوودا ناو برد و وتیان: تەنانەت لە پاش لەناوچوون و سڕینەوەی ئەم ڕژێمە لە سەر زەوی، ئەم تاوانانە لەبیر ناکرێت و لە مێژوودا دەنووسنەوە کە ڕۆژێک هەندێک لەم ناوچەیە گەیشتنە دەسەڵات و لە ماوەی چەندین هەفتەدا هەزاران منداڵیان کۆمەڵکوژ کرد بەڵام خۆڕاگری و پشوودرێژیی فەڵەستینییەکان ئەوانی ناچار بە پاشەکشە کرد.
بەڕێزیان سەبارەت بە نیشانەکانی شکستی زایۆنیستەکان پاش 100 ڕۆژ لە شەڕی غەززە، وتیان: ئەوان بانگەشەیان دەکرد کە حەماس و خۆڕاگری لە ناو دەبەین و خەڵکی غەززە دەردەکەین، بەڵام لەوەدا شکستیان هێنا و ئەمڕۆ خۆڕاگری ئامادەیە و لە گۆڕەپانەکەدا ماوەتەوە، لە کاتێکدا کە ڕژێمی زایۆنیستی ماندوو و سەرشۆڕ و پەشێمانە و تاوانەکانی وەک پەڵەیەکی ڕەش بە ناو چاوانیەوە دیارە.
حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی وتیان: ئەم وانەیە پێمان دەڵێت کە دەبێت هێڵی خۆڕاگری لە بەرامبەر زوڵم و زۆر و ستەمکاری بەردەوام بێت و خۆڕاگری ئامادەتر لە گۆڕەپانەکەدا بێت./.