بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، جەعفەر حوسێنی وتەبێژی سەربازیی کەتائیبی حزبوڵڵای عێراق هۆشدارییدا کە تا ئەو کاتەی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی درێژە بە ڕشتنی خوێنی فەڵەستینییەکان بدەن، ئێمەش ئیرادەی ڕوبەڕوبونەوەمان زیاتر دەبێت.
ناوبراو وتی: پیلانی کۆچی زۆرەملەی دانیشتووانی غەززە، خەون و خەیاڵی زایۆنیستەکانە و مسۆگەر ناکرێت.
حوسێنی وتی: لە ئێستادا قسە و باس لە سەر چارەنووسی فەڵەستینییەکان لە پاش شەڕی غەززە نییە بەڵکوو لە سەر چارەنووسی زایۆنیستەکان لە پاش ئەم شەڕە قسە دەکرێت.
ئەو بەرپرسەی کەتائیبی حزبوڵڵای عێراق بە کەناڵی مەیادینی ڕاگەیاند کە عێراقییەکان لە ڕووی جەماوەری و سیاسییەوە لە گەڵ خۆڕاگری فەڵەستیندان و ڕاگرتنی کوشتاری خەڵکی فەڵەستین، هەڵگرتنی گەمارۆکانی سەر ئەوان و کۆتایی هێنان بە پیلانی کۆچی زۆرەملەی خەڵکی غەززە گرنگیی هەیە.
ناوبراو سەبارەت بە ئەگەری شەڕی ڕژێمی زایۆنیستی لە دژی لوبنان وتی: ئەگەر دوژمن سەبارەت بە لوبنان تووشی هەڵەیەک بێت، عێراقییەکان لە گۆڕەپانەکەدا دەبن و هاوشانی برایانی لوبنانیی خۆیان شەڕی دژ بە زایۆنیستەکان دەکەن.
جەعفەر حوسێنی وتی: دەرکردنی ئەمریکییەکان لە عێراق ئامانجی کۆتایی ئێمەیە و شەڕی گەیشتن بەو ئامانجە بەردەوام دەبێت./.