بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕۆژنامەی واشنتن پۆست ڕۆژی سێ شەممە 9 ی کانوونی دووەمی 2024 لە سەر زاری بەرپرسێکی باڵای ئەمریکاوە ڕایگەیاند کە ڕژێمی زایۆنیستی هەزاران کەس لە هێزەکانی لە چوارچێوەی کشانەوەی گەورەدا لە باکوری غەززە گەڕاندووەتەوە.
ئەو بەرپرسە ئەمریکییە ڕایگەیاندووە کە تەل ئەبیب لە بڕیارەکەی بۆ کەمکردنەوەی ئۆپەراسیۆنەکانی شەڕی غەززە لەم قۆناغەدا، واشنتنی ئاگادار کردووەتەوە.
ڕاشیگەیاندووە کە ڕژێمی زایۆنیستی واشنتنی ئاگادار کردووەتەوە کە لەم قۆناغەدا ژمارەی هێزەکانی لە غەززە کەم دەکاتەوە و هێرشە ئاسمانییەکانیش بە هەمان شێوە کەم دەبنەوە.
ئەو بەرپرسە ئەمریکییە ڕایگەیاندووە کە ئیسرائیل هێزە تایبەتەکانی خۆی بۆ لەناوبردنی سەرکردەکان و تواناکانی حەماس لە غەززە جێگیر دەکات./.