بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕوحوڵا لەتیفی وتەبێژی لێژنەی گەشەپێدانی بازرگانیی خانووی پیشەسازی، کانزا و بازرگانی ئێران ڕایگەیاند: لە 9 مانگی ڕابردووی ئەمساڵی کۆچی هەتاوی زیاتر لە 6 ملیۆن تەن بەرهەمە خۆراکی و کشتووکاڵییەکان بە بەهای 4 ملیار و 312 ملیۆن و 948 دۆلار هەناردەی 130 وڵات کراوە کە ئەم ڕێژەیە بەراورد بە ماوەی هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو لە سەدا 7.2 لە ڕووی کێش و لە سەدا 22 لە ڕووی بەهاوە گەشەی هەبووە.
ناوبراو ڕایگەیاند: لەم ڕێژەیە 4 ملیۆن و 360 هەزار تەن کاڵا بە بەهای 2 ملیار و 562 ملیۆن و 447 هەزار دۆلار بەرهەمە کشتووکاڵییەکان بووە کە بەراورد بە ماوەی هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو سەرەڕای دابەزینی لە سەدا 1.6 لە ڕووی کێشەوە، لە ڕووی بەهاوە لە سەدا 25.4 گەشەی کردووە.
لەتیفی ڕایگەیاند: 627 هەزار تەن بەرهەمی ماسی و گۆشت بە بەهای 914 ملیۆن دۆلار هەناردە کراوە کە لە ڕووی کێشەوە لە سەدا 27 و لە ڕووی بەهاوە لە سەدا 13.3 گەشەی کردووە.
وتەبێژی لێژنەی گەشەپێدانی بازرگانیی خانووی پیشەسازی، کانزا و بازرگانی ئێران سەبارەت بە 20 ئامانجی یەکەمی هەناردەی بەرهەمە خۆراکی و کشتووکاڵییەکانی ئەم وڵاتە ڕایگەیاند: عێراق بە کڕینی یەک ملیار و 405 ملیۆن دۆلار، ئیمارات بە 531 ملیۆن دۆلار، ڕووسیا بە 376 ملیۆن دۆلار، پاکستان بە 330 ملیۆن دۆلار و ئەفغانستان بە 280 ملیۆن دۆلار، پێنج ئامانجی یەکەمی هەناردەی بەرهەمە خۆراکی و کشتووکاڵییەکانی ئێران بوون کە لە سەدا 68 ی هەناردەش بۆ ئەم 5 وڵاتە بووە.
ڕوحوڵا لەتیفی وتی: چین بە 215 ملیۆن دۆلار، هیندستان بە 160 ملیۆن دۆلار، تورکیا بە 156 ملیۆن و 500 هەزار دۆلار، تورکمانستان بە 82 ملیۆن و 500 هەزار دۆلار، کۆماری ئازەربایجان بە 73 ملیۆن و 500 هەزار دۆلار، ئەڵمانیا بە 68 ملیۆن دۆلار، قەتەر بە 57 ملیۆن دۆلار، کازاخستان بە 55 ملیۆن و 500 هەزار دۆلار، عۆمان بە 52 ملیۆن دۆلار، ئۆزبەکستان بە 47 ملیۆن دۆلار، کوێت بە 39 ملیۆن دۆلار، ئیسپانیا بە 37 ملیۆن دۆلار، قڕقیزستان بە 35 ملیۆن دۆلار، ئەرمینیا بە 33 ملیۆن و 100 هەزار دۆلار و سوریا بە 33 ملیۆن دۆلار، ئامانجی شەشەم تا بیستەمی هەناردەی بەرهەمە خۆراکی و کشتووکاڵییەکانی ئێران تا کۆتایی مانگی 9 ی ساڵی 1402 ی کۆچی هەتاوی بوون./.