بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لە چاوپێکەوتنی ڕۆستەم ئیمام عەلی سەرۆکی پەرلەمانی تاجیکستان، پەیوەندییە پەرلەمانییەکانی نێوان هەر دوو وڵاتی بە گرنگ و پشتیوانی هاوکارییە سیاسی و ئابورییەکان ناو برد و جەختیشی لە سەر بەرزکردنەوەی ئاستی پەیوەندییە کەلتورییەکان کردەوە.
ڕەئیسی ڕایگەیاند کە بۆ ڕوبەڕوبونەوەی تیرۆریزم، تاوانە ڕێکخراوەکان و مادە هۆشبەرەکان پێویست بە هاوکاری ئێران و تاجیکستان دەکات و بە ئاماژە بە پرسە هاوبەشەکانی نێوان هەر دوو وڵات وەک دراوسێکانی ئەفغانستان، جەختی لە سەر ڕوبەڕوبونەوەی جیدی و چالاکانەی داعش لە لایەن وڵاتانی ناوچەکەوە کردەوە و وتی: داعش کە پەروەردەکراوی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستییە، وەک زایۆنیستەکان بەردەوام هەوڵی کوشتنی ژنان و منداڵانی بێ تاوان دەدات./.