بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی” ئەگەر تەنیا بۆ ماوەی یەک مانگ لە نۆکەندی هورمۆزدا شڵەژایی و پێکدادان بوونی هەبێت، نرخی نەوت 20لەسەد هەڵدەکشێت” ئەمە ئەو شتەی بوو کە دێن ئێستێرڤیۆن، سەرۆکی لێکۆڵینەوەکانی نەوتی بانکی سەرمایە گوزاری ئەمریکی، گوڵدمەن ساکس، بە میدیای ئابووری سی ئێن بی سی(CNBC) ڕایگەیاند.
شارەزایان و لێکۆڵەران لەو باوەڕەدان کە لە ئێستادا بازرگانانی نەوت، ئەوەندە گرنگایەتیان نەداوەتە هێرشە پەیتا پەیتاکان بۆسەر کەشتیەکان لەسەر زەریای سوور، بەڵام سوور دەزانن کە شەڕ نانەوە بۆ ئێران کاریگەر دەبێ لەسەر هاتوچۆی کەشتیە نەوت بەرەکان لە نۆکەندی هورمۆزدا، پاشان دەبێتە هۆکاری بەرز بوونەوەی نرخی نەوتی خاو تا ڕادەیەکی زۆر.
ئستیڤێن دەڵێت: گەر بێتوو نۆکەندی هورمۆز دابخرێت، هاتوچۆی تڕانزیتی نەوتی خاو ڕادەوەستێت و ڕاوەستانی هات و چۆ لە تەنگەڵانی هورمۆزدا بە مانای دوقات بوونەوەی نرخی نەوتە.