بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عومەر بوڵات وەزیری بازرگانی تورکیا ڕایگەیاند کە ئامار و داتاکانی ڕێکخراوی بازرگانی جیهانی پیشان دەدات کە بەهای بازرگانی جیهانی لە ساڵی 2023 دابەزیوە و لە مانگی کانوونی یەکەم تا ئەیلول بەراورد بە ماوەی هاوشێوەی ساڵی 2022، لە سەدا 5.6 دابەزینی تۆمار کردووە.
ناوبراو ڕایگەیاند کە گەشەی جیهانی لە ساڵی 2022 لە سەدا 3.3 و لە ساڵی 2023 لە سەدا 2.9 بووە و دابەزیوە.
وەزیری بازرگانی تورکیا ڕایگەیاندووە کە هەناردەی ئەم وڵاتە بووە هۆی گەشەی ئابوری لە سەدا 5.9 لە سێ مانگەی چوارەمی ساڵی ڕابردوو و بۆ سێزدەیەمین وەرزی بەردەوام گەشەی ئابوریی تۆمار کردووە.
ڕاشیگەیاند کە تورکیا هەوڵ دەدات ڕێژەی هەناردەی لە ساڵی 2024 بۆ 267 ملیار دۆلار بەرز بکاتەوە و بۆ ساڵی 2026 ئەم ڕێژەیە 302 ملیار دۆلار دیاریکراوە./.