بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سیر خۆراکێکی نایاب و ناوازەیە کە تامی خواردن خۆشتر دەکات و سوودێکی زۆر بە جەستە دەبەخشێت، زیادکردنی سیر بۆ ژەمەکانی ڕۆژانە دەبێتە هۆی باشترکردنی تەندروستی دڵ و بەرگری جەستە بەهێز دەکات.
زۆرێک لە لێکۆڵینەوەکان سوودی سیریان بۆ تەندروستی ئاشکراکردووە و باس لەوە دەکەن خواردنی سیر سودێکی گەورەی هەیە بۆ تەندروستی دڵ و خوێنبەرەکان بەو پێیەی سیر ئەلیسین لەخۆدەگرێت کە پێکهاتەیەکی گۆگردە ئەمەش یارمەتی دابەزاندنی پەستانی خوێن و کەمکردنەوەی کۆلیسترۆڵ دەدات و ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ کەمدەکاتەوە.
لێکۆڵینەوەکان دەریدەخەن ئەگەر ڕۆژانە سیر بخۆیت، دەبێتە هۆی باشترکردنی سووڕی خوێن و یارمەتی بەرەنگاربوونەوەی هەوکردن دەدات.
کاتێک ڕۆژانە سیر دەخۆیت دەبێتە پارێزەرێکی باش بۆ بە دووربوون لە نەخۆشییەکان ئەمەش وادەکات جەستە بە شێوەیەکی گشتی چالاکتر بێت.
خواردنی سیر لە ژەمەکانی ڕۆژانەدا یارمەتی جەستە دەدات کە ژینگەیەکی ناوەوەی هاوسەنگتر و ئارامتر دروست بکات، بەتایبەتی ئەگەر بەدەست هەوکردنەوە دەناڵێنیت، چونکە هەوکردن دەبێتە هۆی تووشبوون بە نەخۆشییە درێژخایەنەکانی وەک شێرپەنجە.
پێکهاتە گۆگردەکانی ناو سیر یارمەتی جگەر دەدەن لە بەرهەمهێنانی ئەنزیمەکان کە یارمەتی دەرکردنی ژەهر و لابردنی ماددە زیانبەخشەکان دەدەن لە جەستەدا هەر بۆیە خواردنی سیر بە بەردەوامی دەبێتە هۆی ئەوەی جگەر باشتر کاربکات و بە گشتی تەندروستتر بمێنێتەوە.
سیر بە دژە ئۆکسێنەر ناسراوە کە خانەکان لە تێکچوون دەپارێزێت و فشاری دەروونی لەسەر جەستە کەمدەکاتەوە و ڕێگری دەکات لە پیربوون و نەخۆشییە درێژخایەنەکان./.