بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مەهدی مەشات سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی یەمەن جەختیکردەوە کە خوێنی شەهیدانی هێزی دەریایی ئەم وڵاتە، دەستپێکەری شەڕێکی نوێیە لە گەڵ دوژمنی ئەمریکی و وەڵامەکەشی دەدرێتەوە.
ناوبراو لە کۆبوونەوەیەکی ئەمنیدا وتی: ئێمە گەلێکی موسڵمانین و زوڵم قبووڵ ناکەین و ناتوانین لە بەرامبەر ئەو تاوانانەدا بێدەنگ بین کە لە دژی برایانی ئێمە لە فەڵەستین کراوە و بەردەوامە، ئێمە هەڵوێستی خۆمان بۆ ڕوبەڕوبونەوەی پیلانەکانی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی بە ڕوونی ڕاگەیاندووە.
مەشات هێزە چەکدارەکانی یەمەنی بە پارێزەرانی دەریای سوور ناو برد و وتی: 40 ملیۆن خەباتگێڕی یەمەنی پشتیوانی لەم هێزانە دەکەن و بۆ خەبات ئامادەن و ئێمەش بەردەوام دەبین لە ڕێگریکردنی کەشتییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی یان ئەو کەشتییانەی ئامانجیان بەندەرەکانی ئەو ڕژێمەیە./.