بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئیسماعیل هەنیە سەبارەت بە تیرۆری ساڵح عاروری جێگری سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس، وتی: شەهید عاروری بە یارمەتی خودا، وەک براکانی لە خۆڕاگری فەڵەستین و لە پێناو ئازادی هەنگاوی دەنا و خولیای شەهیدبوونی هەبوو.
ناوبراو وتی: سەرکردە و ئەندامانی حەماس و خۆڕاگری، شەهیدبوون بە گەورەترین شانازی دەزانن.
سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس وتی: سەرکردە و ئەندامانی حەماس وەک برا و خوشکانی دیکەی خۆیانن لە فەڵەستین و لە بەرامبەر کوشتار و دڕندەیی زایۆنیستەکان، هەمان تێچوو دەدەن.
ئیسماعیل هەنیە وتی: تیرۆری ترسنۆکانەی شەهید عاروری لە لایەن زایۆنیستەکانەوە بۆ شکستی ئەو ڕژێمە لە غەززە و فەڵەستین سەرەڕای پشتیوانییەکانی ئەمریکا دەگەڕێتەوە.
ڕاشیگەیاند کە خۆڕاگری بە ئیرادە و هێزەوە بەردەوام دەبێت و لە دۆخێکی باشدایە و دوژمنی زایۆنیست زیانی وەهای پێگەیشتووە کە تا ئێستای ئەوەی بە چاو نەبینیوە./.