بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کەریم عەلیوی ئەندامی هاوپەیمانی فەتح لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند کە بژاردەکان بۆ دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا بریتییە لە ڕێوشوێنە سیاسی و دیپلۆماسییەکان تا بەکارهێنانی هێز و زۆر بۆ دەرکردنی دوایین سەربازی ئەمریکی لە خاکی عێراق.
ناوبراو بە ئاماژە بە هێرشەکەی ئەم دواییەی ئەمریکا بۆ سەر بنکەیەکی سەربازیی حەشدی شەعبی لە شاری بەغدا و شەهیدکردنی دوو فەرماندەی حەشد و چەند کەسی دیکە، وتی: حکومەتی عێراق دەسەڵاتی دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکای هەیە، بە تایبەت ئەوەی کە هێزەکانی ئەمریکا دەستیان داوەتە تاوان لە بەغدا و پێویست بە ڕوبەڕوبونەوە و دەرکردنی ئەوان دەکات.
عەلیوی وتی: پاش تاوان و دەسدرێژی هێزە داگیرکارەکانی ئەمریکا بۆ سەر گەل و کەسایەتییەکانی عێراق، دەبێت هەڵوێستیکی یەکگرتوو بۆ دەرکردن و ڕێگری لە هاتنەوەی دووبارەی ئەوان بگیرێتەبەر./.