بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەنوەر ئەبوتاها لە سەرکردەکانی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەڵەستین جەختی لە سەر ڕاگرتنی بەپەلەی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی کردەوە و وتی: ئەمریکا لە شەڕی غەززەدا نێوەندگێڕ نییە و هاوبەشی تاوانی زایۆنیستەکانە.
ناوبراو ڕایگەیاند کە هیچ قسە و باسێک سەبارەت بە دۆخی غەززە لە پاش شەڕی ئێستا قبووڵکراو نییە و وتی: تیرۆری ساڵح عاروری و ژمارەیەک لە فەرماندەکانی خۆڕاگری، نێوەندگێڕییەکانی بۆ ئاڵوگۆڕی دیلەکان ڕاگرت.
ئەبوتاها وتی کە ڕاگرتنی شەڕ و کشانەوەی هێزەکانی ڕژێمی زایۆنیستی مەرجی دەستپێکردنەوەی دانوستانەکانی تایبەت بە ئاڵوگۆڕی دیلەکانە.
ڕاشیگەیاند کە تیرۆری فەرماندەکانی خۆڕاگری بۆ ئەو قەیرانە دەگەڕێتەوە کە ڕوبەڕوی ڕژێمی زایۆنیستی بووەتەوە بەڵام ئەمەش نابێتە هۆی ترسی لایەنەکانی خۆڕاگری و ڕێگری لە جێبەجێکردنی ئەرکەکانی ناکات./.