بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مارتین گریفیتس ڕایگەیاندووە کە بۆردومان و هێرشە بەردەوامەکانی ڕژێمی زایۆنیستی زیانی زۆریان بە غەززە گەیاندووە و ئەم ناوچەیە بۆ نیشتەجێبوون ناشێت.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە سێ مانگ پاش دەستپێکردنی شەڕ و هێرشەکانی 7 ی تشرینی 2023، غەززە بووەتە شوێین مردن و بێهیوایی.
ئەو بەرپرسەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاندووە کە جیهانیان تەنیا ئەوە دەبینن کە هەڕەشە و هێرشەکان چۆن دەبنە هۆی مردن و لەناوچوونی فەڵەستینییەکان لە غەززە.
ڕاشیگەیاندووە کە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی لە ئێستادا ڕوبەڕوی بەرپرسیاریەتییەکی گەورە بۆ پشتیوانی زیاتر لە دوو ملیۆن ئاوارەی غەززە بووەتەوە./.