بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە کاتێکدا کە تا ڕۆژی هەینی 5 ی کانوونی دووەمی 2024 ژمارەی کوژراوانی شەڕی غەززە گەیشتە 22 و 600 هەزار شەهید و لە سەدا 85 ی حەشیمەتی 2 ملیۆن و 300 هەزار کەسیی ئەم ناوچەیەش ئاوارە بوون، فەرەنسا داوای لە تەل ئەبیب کردووە کە کەسانی سڤیل بپارێزێت.
کاترین کۆلۆنا وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لە چاوپێکەوتنی کەناڵی سی ئێن ئێن ڕایگەیاند کە یاسای مرۆڤدۆستانە لە شەڕی ڕژێمی زایۆنیستی لە دژی غەززە و پاراستنی خەڵکی سڤیل دەبێت جێبەجێ بکرێت.
ناوبراو لێدوانی ژمارەیەک لە وەزیرانی کابینەی ڕژێمی زایۆنیستیی بە نابەرپرسانە ناو برد و وتی کە ئەم لێدوانانە لە بەرژەوەندی تەل ئەبیب نییە.
وەزیری دەرەوەی فەرەنسا ڕایگەیاند کە چارەسەرکردنی کێشەی ئیسرائیل – فەڵەستین بە گەڕانەوە بۆ بنەماکانی یاسای نێودەوڵەتی دەبێت.
وتیشی کە چارەسەری دوو دەوڵەتی دەتوانێت کۆتایی بەم کێشەیە بێنێت و غەززە و کەرتی خۆرئاوا دەبێت بەشێک لە دەوڵەتی داهاتووی فەڵەستین بن./.