بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕێکخراوی نەندرووستی جیهانی لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاندووە کە نەخۆشخانەکان و بنکە و ناوەندە تەندرووستییەکانی کەرتی غەززە و کەرتی خۆرئاوا لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕەکەی 7 ی تشرینەوە تا ئێستا 600 جار بوونەتە ئامانجی هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنیستی.
بە پێی ئامارەکانی ڕێکخراوی تەندرووستی جیهانی، لە 7 ی تشرینی یەکەمی 2023 و دەستپێکردنی گەڕی نوێی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە دژی فەڵەستینییەکان، لانیکەم 613 کەس لە پزیشکان و فەرمانبەرانی ناوەندە تەندرووستییەکان و نەخۆشخانەکان لە ناوچە داگیرکراوەکان شەهید کراون کە 606 کەسیان لە غەززە و 7 کەسی دیکە لە کەرتی خۆرئاوا بووە.
بەدەر لەو هەزاران منداڵەی کە بە هۆی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستییەوە لە غەززە شەهید کراون، دۆخی ژیانی منداڵانی ئەم ناوچەیە پڕ لە مەترسییە و چەندین نەخۆشی ڕووی لەوان کردووە و ئەمەش مەترسی مردنی لە سەر منداڵانی غەززە زیاتر کردووە.
ڕێکخراوی تەندرووستی جیهانی ڕایگەیاندووە کە لە 7 ی تشرینی یەکەمی 2023 تا ئێستا 304 جار هێرش کراوەتە سەر کەرتی غەززە کە لە ئاکامی ئەو هێرشانەش زیانی جیدی بەر نەخۆشخانە و ناوەندە تەندرووستییەکان گەیشتووە./.