بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید حەسەن نەسروڵڵا سەبارەت بە تیرۆری ساڵح عاروری جێگری ئیسماعیل هەنیە سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس لە باشوری بەیروت، وتی: ئەم تیرۆرە دەسدرێژییەکی گەورە و مەترسیدار لە لایەن دوژمنەوە بووە و هیچ کات لە لایەن حزبوڵڵاوە بێ وەڵام نامێنێتەوە.
ناوبراو وتی: بە ئێوە دەڵێم کە ئەم تیرۆرە هیچ کات ناتوانێت بێ وەڵام و سزادان بێت، هیچ کات باس لە دەستەواژەی ” لە کات و شوێنی گونجاو ” ناکەین و بە دڵنیاییەوە وەڵام دەدەینەوە، ناتوانین لە بەرامبەر وەها دەسدرێژییەکی گەورە بێدەنگ بین.
سەید حەسەن نەسروڵڵا سەبارەت بە هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر بنکەیەکی حەشدی شەعبی لە بەغدا، وتی: دەرفەتێکی مێژوویی بۆ دەرکردنی داگیرکارانی تاوانبار کەوتووەتە بەردەم گەل و حکومەت و پەرلەمانی عێراق./.