بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە ڕاگەێندراوێکی وەزارەتی هەواڵگری ئێراندا هاتووە کە یەکێک لەو دوو تیرۆریستە خۆکوژە تاجیکستانی بووە و ناسنامەی تیرۆریستی دووەم هێشتا ئاشکرا نەبووە.
لە درێژەی ڕاگەێندراوەکەدا هاتووە کە دوو کەسی پشتیوانی تیرۆریستە خۆکوژەکان لە نزیک شاری کرمان کە شوێنی مانەوەیان بۆ ئەوان دابین کردووە، دەستگیر کراون.
وەزارەتی هەواڵگری ئێران ڕایگەیاندووە کە دەستگیرکراوەکان لە 6 پارێزگادا بوون و تەواوی ئەوانەش بە هەر شێوازێک ڕۆڵیان لەم تاوانەدا هەبووە دەستگیر دەکرێن.
ڕاشیگەیاندووە کە لە شوێنی مانەوەی تیرۆریستە خۆکوژەکاندا ژمارەیەک پشتێنەی بۆمبڕێژکراو و کەرەستەی تیرۆر دەستی بەسەردا گیراوە./.