بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کەتائیبی حزبوڵڵای عێراق لە کاردانەوەی بەرامبەر بە هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر بنکەیەکی حەشدی شەعبی لە بەغدا، جەختی لە سەر بەردەوامی خۆڕاگری بۆ ڕوبەڕوبونەوەی دوژمنان کردەوە.
لە ڕاگەێندراوێکی کەتائیبی حزبوڵڵادا هاتووە کە خۆڕاگری بە مەبەستی ڕوبەڕوبونەوەی دوژمنان لە پێناو شکست هێنانی ئەوان و خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی گەل لە ناوچەکە بەردەوام دەبێت.
ئەو گرووپە داوای لە بڕیاربەدەستانی عێراق کردووە کە بۆ دەرکردنی داگیرکاران لەم وڵاتە، ئەرک و بەرپرسیاریەتی خۆیان جێبەجێ بکەن./.