بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد حاجی مەحمود سەرۆکی پارتی سۆسیال دیمۆکراتی کوردستان لەو ڕێوڕەسمەدا هاوخەمی خۆیی بە بۆنەی شەهید و برینداربوونی ژمارەیەک لە خەڵکی ئێران لە کردەوە تیرۆریستییەکانی شاری کرمان ڕاگەیاند و وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران لە سەرەتای دامەزراندنیەوە تا ئێستا لە سەر خوێنی شەهید دامەزراوە و بە هەزاران شەهیدی شۆڕشی ئیسلامی و شەڕی هەشت ساڵەی ئێران و عێراق و هەروەها لە شەڕی داعش لە سوریا و عێراق هەبووە و ئەم شەهیدانەش هاندەری بەهێزبوون و بەرەوپێشچوونی کۆماری ئیسلامین.
ناوبراو وتی: سەرکەوتنی کۆماری ئیسلامی ئێران تەنیا لە چوارچێوەی ئەم وڵاتەدا نەبووە بەڵکوو گرنگترین کاریگەریی لە سەر کوردستان و خەباتی دژ بە ڕژێمی بەعس هەبووە.
محەممەد حاجی مەحمود بە ئاماژە بە هاوکارییە بەردەوامەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ خەڵک و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان لە خەباتی دژ بە سەدام، وتی: لە شەڕی داعش یەکەم وڵات کە هاوکاری هەرێمی کوردستانی کرد، ئێران بوو و تەنانەت لە مەخمور شەهیدیان دا.
سەرۆکی پارتی سۆسیال دیمۆکراتی کوردستان ئەوەی وەبیرهێنایەوە کە شەهید سولەیمانی ڕایگەیاندووە کە ئەگەر کێشەیەک لە نێوان هەرێم و حکومەتی عێراقدا هەبێت ئەوا ئەو لە بەرەی برا کوردەکانیدا دەبێت.
ناوبراو هەروەها ئاماژەی بە چەندین تایبەتمەندی شەهید سولەیمانی بە تایبەت لە ڕووی سەربازییەوە دا و وتی کە هاوکارییەکانی ئەو شەهیدە بۆ هەرێمی کوردستان لەبیر ناکەین./.