بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەبدوڵڵا بوحەبیب وەزیری دەرەوەی لوبنان شەوی چوارشەممە 3 ی کانوونی دووەمی 2024 لە چاوپێکەوتنی کەناڵی سی ئێن ئێن وتی: حکومەتی لوبنان خوازیاری شەڕ نییە و هەوڵ دەدات ڕەزامەندی حزبوڵڵاش بۆ ئەم مەبەستە بە دەست بێنێت.
ناوبراو وتی: لەو بڕوایەداین کە ڕژێمی زایۆنیستی بەرپرسی سەرەکی کردەوە تیرۆریستییەکانی شاری بەیروت لە لوبنان و کرمان لە ئێرانە.
بوحەبیب وتی کە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە شەڕێکی ناوچەیی نزیک بووەتەوە./.