بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید حەسەن نەسروڵڵا لە وتارێکدا بە بۆنەی ساڵیادی شەهیدبوونی حاجی قاسم سولەیمانی فەرماندەی پێشووی هێزی قودسی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران و ئەبومەهدی موهەندیس جێگری دەستەی حەشدی شەعبی عێراق، هاوخەمی خۆیی بە بۆنەی گیان لە دەستدانی ژمارەیەکی زۆر لە زیارەتکارانی ئێرانی لە دوو تەقینەوەی تیرۆریستی لە شاری کرمان دەربڕی و بە ئاماژە بە گۆڕانکارییەکانی شەڕی غەززە، وتی: سێ مانگ بە سەر ئۆپەراسیۆنی زریانی ئەقسادا تێپەڕ بووە و ڕژێمی زایۆنیستی تەنانەت ناتوانێت بانگەشەی سەرکەوتن لەم شەڕەدا بکات.
ناوبراو وتی: زریانی ئەقسا و ئەوەی کە لە بەرەکانی شەڕ ڕوو دەدات بووەتە هۆی ئەوەی کە متمانەی شارۆچکەنشینەکان بە سوپا و دەزگا ئەمنی و هەواڵگری و سەرکردە سیاسییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە ناو بچێت.
سەید حەسەن نەسروڵڵا ئیسرائیلی بە ڕژێمێکی ساختە و تەزویر ناو برد و ڕایگەیاند کە ئەگەر زایۆنیستەکان ئاسایش و سەقامگیری لە دەست بدەن، خەڵک جانتاکەنیان هەڵدەگرن و دەڕۆن، ئەمە دیمەنی دواتری فەڵەستینە./.