بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لە وەڵامی پەیوەندییەکی تەلەفوونیی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا، وێڕای دەستخۆشی لە پەیامی هاوخەمییەکەی ناوبراو بەرامبەر بە گەلی ئێران سەبارەت بە کردەوە تیرۆریستییەکەی شاری کرمان لە ڕێوڕەسمی ساڵیادی تیرۆری شەهید سولەیمانی، وتی: ئەم کردەوە تیرۆریستییە لە ساڵیاد و لە نزیک مەزاری شەهیدێک ڕوویداوە کە وەک قارەمانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم و توندووتیکی لە ناوچەکە دەناسرێت.
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران وتی: دوژمنانی گەلی ئێران وا دەزانن بە ئامرازی تیرۆر دەتوانن بگەنە ئامانجە ناڕەواکانی خۆیان بەڵام گەلی ئێران ئەوەی سەلماندووە کە ئەم تاوانانە ناتوانێت ببێتە کێشە لە بەردەم ئیرادە و یەکگرتوویی و ستراتیژی ئەوان.
ئایەتوڵڵا ڕەئیسی وتی: داهاتوو بۆ گەلی فەڵەستین دەبێت و تاوانی زایۆنیستەکان بە شوێنێک ناگار، هیوادارین بە هاوکاری و هاوئاهەنگی و ڕاوێژی ئێران لە گەڵ وڵاتانی دیکە، هەر چی زووترە کۆتایی بە کوشتاری ڕژێمی زایۆنیستی بهێندرێت و خەڵکی غەززە لەم کارەساتەی ئێستا ڕزگاریان بێت.
سەرۆک کۆماری تورکیاش ئیدانەی کردەوە تیرۆریستییەکەی شاری کرمانی کرد و وتی: ئەم هێرشە جارێکی دیکە بەرەنگاربوونەوەی هەموو جۆرەکانی تیرۆریزمی کردە پێویستییەکی سەرەکی و تورکیا لەم ڕێگایەدا لە گەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران دەمێنێتەوە./.