بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئێحسان عەتایا ئەندامی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەڵەستین تاوانەکەی ڕژێمی زایۆنیستی و تیرۆری ساڵح عاروری جێگری سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس و فەرماندەی باڵای کەتیبەکانی قەسامی ئیدانە کرد.
عەتایا وتی کە ڕژێمی زایۆنیستی باجی ئەم تاوانە و تیرۆری شەهید عاروری دەداتەوە.
هەروەها ماهر تاهیر لە سەرکردەکانی بەرەی گەل بۆ ئازادکردنی فەڵەستین جەختیکردەوە کە تۆڵەی خوێنی شەهید ساڵح عاروری دەکرێتەوە./.