بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، گومریکی چین ڕایگەیاند ئاڵوگۆڕی بازرگانی نیوان ئێران و چین لە 11 مانگەی ژانڤییە تا نوڤەمبێری 2023 بۆ 13 ملیارد و 400 ملیۆن دۆلار بەرز بووتەوە.
ئاڵوگۆڕی ئێران و چین لەم خولەدا سەبارەت بە کاتی هاوشێوەی ساڵی پێشوو 7لەسەد دابەزیوە، لە مانگەکانی ژانڤیە تا نواڤەمبێری ساڵی 2022 بازرگانی نێوان هەردوو وڵات زیاتر لە 14 ملیارد و 400 ملیۆن دۆلار ڕاگەیندرابوو.
هاوردەی چین لە ئێرانەوە لە 11 مانگەی 2023ێدا گەیشتووەتە 4 ملیارد و 200 ملیۆن دۆلار کە ئەو ڕێژەیە 30لەسەد سەبارەت بە کاتی هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو دابەزیوە.چین لە ساڵی 2022دا زیاتر لە 6 ملیارد دۆلار کاڵای لە ئێرانەوە هاوردە کردبوو.
بەڵام هاوردەی ئێران لە چینەوە گەشەی 9 لەسەدی بوو و بۆ ڕەقەمی 9 ملیارد و 200 ملیۆن دۆلار بەرز بووەتەوە.