بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕێوڕەسمەکە لە هوتێل ڕۆتانای شاری هەولێر و بە ئامادەبوونی دەیان کەسایەتی و بەرپرسی حیزبی و حکومی بەڕێوەچوو.
هەروەها لە ڕێوڕەسمی چوارەمین ساڵیادی تیرۆری شەهید سولەیمانی لە شاری هەولێر، نوێنەری سەرۆکایەتی هەرێم، سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران و کەسایەتییە ئائینی و کۆمەڵایەتییەکانی هەرێمی کوردستان بەشدارییان کرد.