بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هادی عامری لە پەیامێکدا بە بۆنەی شەهیدبوونی ساڵح عاروری و هاوڕێکانی لە باشوری بەیروت، ڕایگەیاند: ئێمە جەخت لە سەر هەڵوێستی نەگۆڕی خۆمان بۆ پشتیوانی تەواو لە گەلانی فەڵەستین و لوبنان و بزوتنەوە تێکۆشەرەکانیان دەکەینەوە.
ناوبراو ڕایگەیاند: ئێمە لەو بڕوایەداین کە خۆڕاگری سەردەکەوێت و بە یارمەتی خودای گەورە، تاوانباران بەرەو لەناوچوون دەڕۆن./.