بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دەقی پەیامەکەی حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی لە درێژەدا هاتووە:
بە ناوی خودای گەورە
دوژمنانی ناپاک و تاوانباری گەلی ئێران، جارێکی دیکە کارەساتیان خوڵقاند و ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی ئازیزیان لە کرمان و لە مەزاری پیرۆزی شەهیدان، شەهید کرد.
گەلی ئێران تازیەبار کرا و بنەماڵەیەکی زۆر لە خەمی لەدەستدانی ئازیزانی خۆیاندان. تاوانباران ناتوانن ئەوینی خەڵک بە زیارەتی مەزاری پیرۆزی فەرماندەی گەورەیان شەهید قاسم سولەیمانی قبووڵ بکەن. بزانن کە سەربازەکانی ڕێگای ڕووناکی سولەیمانی ئەم تاوان و ناپاکییەی ئەوان قبووڵ ناکەن. چ ئەو دەستانەی بە خوێنی بێ تاوانان ئالوودە بووە و چ ئەو مێشکە ناپاکانەی کە ئەوانیان بۆ ئەم ڕێگا تاریکە هان داوە، لە ئێستاوە ئامانجی یەکلاکەرەوەی سەرکووت و سزادانی دادپەروەرانە دەبن، بزانن کە ئەم کارەساتە وەڵامێکی گەورەی بە دواوە دەبێت بە یارمەتی خودا.
لەم خەمەی بنەماڵە تازیەبارەکاندا خۆم بە هاوبەش دەزانم و پشوودرێژی بۆ ئەوان دەخوازم و زووچاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازم./.