بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران وتی کە تیرۆری شەهید ساڵح عاروری پیشاندەری لاوازبوون و شڵەژاویی زایۆنیستەکانە.
ناوبراو وتی کە ئەم تیرۆرە جارێکی دیکەوە پیشانیدا ڕژێمی زایۆنیستی لە سەر بنەمای تاوان و تیرۆر درووست کراوە.
کەنعانی وتی: ڕژێمی زایۆنیستی بە تاوان و تیرۆر هەوڵی قەرەبووکردنەوەی شکستە گەورەکەی ئۆپەراسیۆنی زریانی ئەقسا دەدات.
ناوبراو جەختی لە سەر پێویستی هەڵوێستی نێودەوڵەتی بە تایبەت ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لە بەرامبەر ئەم دەسدرێژییە ئاشکرایەی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر لوبنان و سەروەری ئەم وڵاتە کردەوە./.