لە کاتێکدا چوارەمین ساڵیادی تیرۆری شەهید حاجی قاسم سولەیمانی بەرز ڕادەگرین کە شەپۆلەکانی زریانی ئەقسا ماڵە ڕووخاوەکەی زایۆنیستەکانی هێندەی دیکە ڕووخاندووە و ڕۆڵەکانی خۆڕاگری دیمەنێکی کەم وێنەی ئازایەتی و بوێرییان لەوپەڕی زوڵملێکراویدا بە جیهانیان پیشانداوە.
حاجی قاسم ئەگەرچی لە ئێستادا لە نێو ئێمەدا نییە بەڵکوو ڕۆحی بەرزی بینەری دەسکەوت و شانازییەکانی گرووپەکانی خۆڕاگرییە کە شکستیان بە ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی هێناوە. ئەو نەمامەی کە شەهید سولەیمانی چاندوویەتی و بە خوێنی شەهیدان ئاودێری کراوە، ئێستا بووەتە درەختێکی بەهێز کە لە سوریا تا عێراق، لە فەڵەستینەوە تا یەمەن و لە سەرتاسەری ناوچەکە، کێشەی بۆ ڕەوتی ستەمکاری جیهانی خوڵقاندووە و هاوکێشەکانی تێکداوە.
شەهید سولەیمانی تەنیا فەرماندەیەکی مەیدانی نەبوو، ئەو پشتیوانی سەرجەم زوڵملێکراوان بوو و بە هەڵسووکەوتی جوان و مرۆڤدۆستانەی بۆ هەمیشە لە نێو دڵی ئێرانییەکان و زوڵملێکراوانی جیهاندا دەمێنێتەوە.
لە مەکتەبی حاجی قاسمدا یەکڕیزی نهێنی سەرکەوتن بووە، گەل خۆشەویستی ئەو فەرماندە گەورەیە بووە. هەر ئەوەش وایکردووە کە ڕێوڕەسمی پێشوازی ئێرانییەکان لە تەرمە پیرۆزەکەی لە ئاستی جیهاندا دەنگی دایەوە و بۆ هەمیشە لە مێژوودا دەمێنێتەوە./.