بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بزوتنەوەی حزبوڵڵای لوبنان لە کاردانەوەی بەرامبەر بە شەهیدبوونی ساڵح عاروری جێگری سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس، جەختیکردووەتەوە کە بە دڵنیاییەوە ئەم تاوانە بێ وەڵام و سزادان نامێنێتەوە.
حزبوڵڵا تیرۆری شەهید عاروری و هاوڕێکانی لە بەیروت بە دەسدرێژییەکی مەترسیدار بۆ سەر لوبنان و سەروەری ئەم وڵاتە ناو بردووە و ڕایگەیاندووە کە ئەم تیرۆرە هەڵگری پەیامی سیاسی و ئەمنی و گۆڕانکارییەکی مەترسیدارە لە شەڕی ئێستای بەرەی خۆڕاگری لە گەڵ دوژمنی زایۆنیستی./.