بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هاوکات لە گەڵ چوارەمین ساڵیادی تیرۆری شەهید حاجی قاسم سولەیمانی، نوێنەرایەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە نووسینگەی ژنێڤی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نامەیەکدا بۆ کۆمیساریای باڵای مافی مرۆڤی ئەو ڕێکخراوە، تیرۆری فەرماندەی پێشووی هێزی قودسی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی بە ئامانجدار، نایاسایی و نادادپەروەرانە ناو بردووە.
نوێنەرایەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لەو نامەیەدا بە ئاماژە بە هەنگاوەکانی پاش ئەو کردەوە تیرۆریستییە، ڕایگەیاندووە کە تاران کەسان و دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی ئەو تیرۆرە بە وەڵامدەرەوە دەزانێت و ئەم ڕێگایەش تا دادگاییکردن و سزادانی سەرجەم ئەوانەی پەیوەندییانە بە تیرۆرەکەوە هەبووە درێژە پێدەدات.
لەو نامەیەدا بە ئاماژە بە ڕۆڵی کاریگەری شەهید سولەیمانی لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم بە تایبەت گرووپی تیرۆریستی داعش و یارمەتیدانی جێگیربوونی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەیی و نێودەوڵەتی، کردەوەکەی ئەمریکا بۆ تیرۆری شەهید سولەیمانی بە تاوانبارانە و پێشێلکردنی یاسا و بنەماکانی مافی نێودەوڵەتی ناو براوە./.