بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەرپرسێکی فەڵەستینی ڕایگەیاند کە 4156 خوێندکاری فەڵەستینی پاش دەستپێکردنی هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە 7 ی تشرینی یەکەمەوە تا ئێستا لە کەرتی غەززە و کەرتی خۆرئاوا شەهید بوون و 7818 خوێندکاریش بە هۆی ئەم هێرشانەوە بریندار کراون.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی پەروەردەی فەڵەستین ڕایگەیاندووە کە 4119 خوێندکار لە غەززە شەهید بوون و 7536 خوێندکاری دیکەش لەم ناوچەیە بریندار کراون.
ڕاشیگەیاندووە کە ژمارەی خوێندکارە شەهیدەکانی کەرتی خۆرئاوا 37 کەس و بریندارەکانیش 282 کەس بووە.
بە وتەی ئەو بەرپرسە، 221 مامۆستا و فەرمانبەری وەزارەتی پەروەردەی فەڵەستین بە هۆی هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنیستییەوە لە غەززە شەهید بوون و 703 مامۆستا و فەرمانبەری دیکەش لەم ناوچەیە بریندار کراون.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە ژمارەی مامۆستا و فەرمانبەرانی برینداری فەڵەستین لە کەرتی خۆرئاوا 5 کەس بووە و 71 ی دیکەش دەستبەسەر کراون./.