بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان لە ڕێوڕەسمێکدا لە زانکۆی تاران، وتی: کەلتوری خۆڕاگری ئەمڕۆ لە ناوچەکەی ئێمەدا پەیوەندییەکی پتەوی لە گەڵ چەمکی ئاسایش لە ئاستی نیشتمانی، ناوچەیی و نێودەوڵەتیدا هەیە.
ناوبراو وتی: ئەمڕۆ لە کۆشکی سپی کێشەیەکی جیدی لە نێوان بەرپرسان و سیاسەتمەدارانی ئەمریکا هەیە و هەندێک پێیان وایە کە لە شەڕی غەززەدا ئەمریکا زیادەڕۆیی کردووە و بە تەواوی لە کۆمەڵکوژیی فەڵەستینییەکان پشتیوانی لە ڕژێمی زایۆنیستی کردووە.
ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وتی: ڕژێمی زایۆنیستی بانگەشەی ئەوەی دەکرد کە بە خێراییەکی زۆر حەماس لە ناو دەبات بەڵام ئەمە مسۆگەر نەبووە، ڕایانگەیاند کە حەماس لە ڕێگای شەڕی ئاسمانی و وشکانی و دەریاییەوە چەک دەکەن و وەهاش نەبوو، ڕایانگەیاند کە هێندە درێژە بە شەڕی غەززە دەدەن تا دیلەکان ئازاد بکەن و دەبینین کە تا ئێستا تەنانەت یەک دیلیش لە ڕێگای سەربازییەوە ئازاد نەکراوە، ئەوەی وەک ئامانجی ڕژێمی زایۆنیستی لەم شەڕەدا دیاریکرا، شکستی هێناوە.
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران وتی: ئەمرۆ هەمان دەسەڵاتدارانی ڕژێمی زایۆنیستی و بەرپرسانی ئەمریکی کە باسی لەناوچوونی حەماسیان دەکرد، پەیام دەدەنە حەماس و لە وڵاتانی سێهەمدا لە گەڵ ئەو بزوتنەوەیە دانوستان دەکەن کە چۆن غەززە لە پاش شەڕەکەی ئێستا ئیدارە بدرێت یان دیلەکان بە چ میکانیزمێک ئازاد بکرێت، ئەمەش پیشان دەدات کە خۆڕاگری لە ڕاستە ڕێگای خۆیدایە و دەسکەوت و سەرکەوتنی گەورەی هەبووە./.