بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ” تەل ئەبیب دەسووتێت ” و ” قودس ئازاد دەبێت ” ئەو دوو پەیامە کورت و گرنگەی باڵی سەربازیی بزوتنەوەی حەماسە هاوکات لە گەڵ هاتنی سالی نوێ بۆ زایۆنیستەکان.
قەسام بەم دوو پەیامە ڤیدیۆیەکی لە کۆگا مووشەکییەکانی خۆی بڵاو کردەوە. شارەزایان دەڵێن پاش 88 ڕۆژ لە شەڕی غەززە، حەماس هێشتا بەهێزەوە خۆی لە بەرامبەر دوژمنی زایۆنیستی پیشان دەداتەوە.
حەماس ڕۆژی دووشەممە یەکی کانوونی دووەمی 2024 بە 27 مووشەک تەل ئەبیبی کردە ئامانج. ئەمەش لە کاتێکدا بووە کە سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستی ڕایگەیاندبوو هێزی مووشەکیی حەماس لە ناو براوە./.