بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی ئەمڕۆ یەک شەممە 31 ی کانوونی یەکەمی 2023 لە چاوپێکەوتنی بنەماڵەی شەهید سولەیمانی بە ئاماژە بەوەی کە دەسکەوتەکانی شەڕی غەززە بە هۆی بوونی خۆڕاگرییە لە ناوچەکە، وتیان: شەهید سولەیمانی بەرەی خۆڕاگرییان لە ناوچەکە زیندوو کردەوە.
بەڕێزیان دەستخۆشییان لە لیوا قائانی فەرماندەی هێزی قودسی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران کرد و وتیان: دەبێت هێڵی بەهێزبوونی بەرەی خۆڕاگری لە ناوچەکە بەردەوام بێت./.