بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، زیاد نەخالە ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەڵەستین ڕایگەیاند کە بە بێ کشانەوەی هێزەکانی سوپای داگیرکاری زایۆنیستی لە غەززە هیچ ڕێکەوتنێک بۆ ئاڵوگۆڕی دیلەکان ناکرێت.
ناوبراو وتی: ئەگەر ئەم مەرجەمان نەکرێتە کردار، هیچ قسە و باسێکی دیکە بایەخی نییە.
سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستی پێشتر بانگەشەی ئەوەیکردبوو کە ڕێکەوتنی ئازادکردنی دیلەکانی ئەو ڕژێمە لە کەرتی غەززە جێبەجێ دەکرێت./.