بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران ئەمڕۆ یەک شەممە سەردانی ماڵی شەهید سەید ڕەزی موسەویی کرد و وتی: بە دڵنیاییەوە خزمەت و تێکۆشانی ئەم شەهیدە گەورەیە لە ڕێگای پشتیوانی و بەهێزبوونی بەرەی خۆڕاگری ئیسلامی، ناویان لە گەڵ دۆستان و هاوسەنگەرەکانی لە مێژووی پڕ لە شانازیی ئەم وڵاتە بۆ هەتا هەتایی بە زیندوویی دەهێڵێتەوە.
ناوبراو هەروەها تیرۆری شەهید سەید ڕەزی موسەویی لە لایەن ڕژێمی زایۆنیستییەوە بە هەوڵێکی ترسنۆکانە و پیشاندەری لاوازبوونی ئەو ڕژێمە ناو برد و وتی: بە دڵنیاییەوە کە ئەم تاوانە بێ وەڵام نامێنێتەوە و زایۆنیستەکان باجی ئەم تاوانەیان دەدەنەوە./.