بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەشرەف قەدرە وتەبێژی وەزارەتی تەندرووستی فەڵەستین لە غەززە ڕایگەیاند کە لە 7 ی تشرینی یەکەمی 2023 تا ئێستا 21 هەزار و 672 فەڵەستینی لە غەززە شەهید بوون و 56 هەزار و 165 کەسیش تا ئێستا بریندار بوون.
ناوبراو وتی: ئەمڕۆ لە هەشتا و پێنجەمین ڕۆژی شەڕی غەززە، 165 کەس شەهید و 250 کەسی دیکەش بریندار بوون.
قەدرە ڕایگەیاند کە لە سەدا 70 ی قوربانیانی بۆردومان و هێرشەکانی زایۆنیستەکان لە غەززە، ژنان و منداڵانن.
ڕاشیگەیاند کە ڕژێمی زایۆنیستی بە ئەنقەست 142 ناوەندی تەندرووستیی کردووەتە ئامانج و 23 نەخۆشخانە و 53 ناوەندی پزیشکیی بە تەواوی لە کار خستووە و 99 پزیشک و فەرمانبەری کەرتی تەندرووستیش دەستبەسەر کراون./.