بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مەریوان هەڵەبجەیی، وەرگێڕی رێگەپێدراوی رۆمانەکانی بەختیار عەلی بۆ زمانی فارسی ریگەیاند، ساڵی 2004 و پێش چاپبوونی بە کوردی رۆمانەکەی کردووە بە فارسی و دوای چاپبوونی بە زوویی لە کتێبفرۆشییەکاندا نەماوە و دوای ئەوەی هەفتەی رابردوو چاپی شەشەمی رۆمانی دەریاس و لاشەکان بڵاوکرایەوە، ئێستاش چاپی پێنجەمەی رۆمانی شاری مۆسیقارە سپییەکان لە بازاڕدایە”.
چاپی فارسی سەرجەم رۆمانەکانی بەختیار عەلی لە لایەن خانەی چاپ و بڵاوکردنەوەی سالسەوە دەخرێنە کتێبفرۆشییەکانەوە.
“شاری مۆسیقارە سپییەکانی بەختیار عەلی و باقی رۆمانەکانی تری ئەو نووسەرە لە ئێران خوێنەرانێکی زۆریان هەیە و کەم ناوەندی کولتووری و فەرهەنگی هەیە دانیشتنی رەخنەییان لەسەر نەگرێت و گفتوگۆیان لەبارەوە نەکرێت”، ئەوەش قسەی مەریوان هەڵەبجەییە.