بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لیوا ئیسماعیل قائانی وتی: ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی لە سەرەتای شەڕی غەززە چ دەسکەوتێکیان هەبووە؟ تەنیا هونەری ئەوان کوشتاری ژنان و منداڵانی بێ تاوانە.
ناوبراو وتی: ئەوان شەهید موسەوییان تیرۆر کرد لە بەر ئەوەی کە لە گۆڕەپانی شەڕی غەززە هیچیان دەست نەکەوتووە.
لیوا قائانی وتی: ئەمریکا وا بیر نەکاتەوە کە ئەم تاوانە ناخرێتە کارنامەیە و دەبێت لە دەرفەتی گونجاودا وەڵام بداتەوە.
فەرماندەی هێزی قودسی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران بەرامبەر بە ئەمریکییەکان وتی: ئەگەر درێژە بە هەڵسووکەوتی نالۆژیکی خۆتان لە عێراق بدەن، خۆڕاگریی ئەم وڵاتە وەڵامێکی دیکەی بۆتان دەبێت./.